حوكمى رازاندنه وه ى قه بر

ڕازاندنەوە جیاوازە:ئەگەر مەبەستت پێی خۆڵی بەسەرا كۆبكەیتەوە، وە شتی بەسەردا دانێی وەك (خشت یان بلۆك) ئەوە ڕێگە پێدراوە،ئەگەر مردوو نێژراو قەبرەكەی بە ئەندازەی بستێك بەرزبكرێتەوە، پاشان پاشماوەی خۆڵەكە دابەش بكرێت بە سەر قەبرەكە تابزانرێ كە قەبرە، وە لە سەر دوولاكەی دوو خشت دا ئەنرێ‌ بۆ ئەوەی بناسرێ‌ و پێشێل نەكرێ‌ و بێ‌ ڕێزی نەكرێ‌، بەڵام ڕازاندنەوەی بە گەچ یان بە قوڕ یان بە خانوو دروست كردن لە سەری ئەوە خراپە و دروست نیە،
پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) ڕێگری و نەهی كردووە لە گەچكاری قەبرەكان وە نەهیشی لێكردووە كە لەسەری دابنیشین،وەنەهیشی كردووە كە خانووی لەسەر دروست بكرێت، ئیمامی(موسلم) لە (صحیح)ە كەیدا گێڕاویەتیەوە وە نەهیشی كردووە لە سەری بنوسرێت كە وابوو نانوسرێت لە سەری،وە خانوشی لەسەر دروست ناكرێت وە مزگەوتیشی لەسەر دروست ناكرێت
هەموو ئەمانە بیدعەیە و داهێنراون،وە ئەوەش كە ئەكرێ‌ لە هەندێ‌ وڵاتدا كە دروست كردنی خانوو قوبە و مزگەوت لە سەر قەبرەكان داهێنراوەو هۆكاری (شیرك) هاوەڵ بڕیاردانە بۆ خوای گەورە (جل جلالە) ئەوە دروست نیە، وە واجبە لەسەر موسڵمانان كە واز لەو جۆرە داهێنراوانە بهێنن،وە واجب لەسەر كاربەدەستانی موسڵمان ئەوەیە كە ڕێگری بكەن ئەوشتانە دروست بكرێت لە سەر گۆرەكان،وە واجب لە سەر هەموو وڵاتە ئیسلامیەكان ئەوەیە كەئەمە ڕێگری لێبكرێت،ڕێگری بكرێت لە خانوو دروست كردن لە سەر قەبرەكان و مزگەوت بڕوخێنرێ كە دروست كرابێت لە سەر قەبر،یان ئەو خانوانەی كە قوبەیان لەسەرە ئەبێ لاببرێت،وە ئەگەر مزگەوتەكان كۆن بوون مردووی تێدا نێژرابێ‌ ئەبێ‌ گۆرەكان هەڵكەنری و لاببرێ‌ و ببرێت بۆ گۆڕستان لە وێ‌ دوبارە بنێژرێتەوە خۆڵی بەسەردابكرێت و هەروەك قەبرەكانی تر، وە دروست نیە كە قەبر لە مزگەوتەكان بمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر قەبرەكە كۆن بوو بینا لەسەر دروست كرابوو واجبە ئەو بینایە بڕوخێنرێت، جا قوبە بێت یان جگە لەو لاببرێت، وە درست نیە چونكە ئەوە هۆكاری (شیرك)ە پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم ئەفەرموێت:(لعن الله اليهود والنصارى اتخذوا قبور أنبيائهم مساجد).
واتە: نەفرەتی خوا لە جولەكەو گاورەكان بێت چونكە گۆڕی پێغەمبەرەكانیان ئەكردە مزگەوت، وە هەندێ‌ لە خێزانەكان بە پێغەمبەر (صل الله علیە وسلم) ی یان وت: ئەی پێغەمبەری خوا ئێمە كەنیسەیەكمان بینی لە وڵاتی حەبەشە وێنەی تێدابوو، پێغەمبەریش(صلی الله علیە وسلم) فەرمووی:  (أولئك إذا مات فيهم الرجل الصالح بنوا على قبره مسجداً، وصوروا فيه تلك الصور، أولئك شرار الخلق عند الله).
ئەوانە ئەگەر پیاو چاكێك بمردایە لە ناویاندا لەسەر قەبرەكەی مزگەوتیان دروست دەكرد ئەو وێنانەیان تیا دروست دەكرد،ئەوانە خراپترین دروست كراوی خوای گەورەن، پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) ئاگادارمانی كردۆتەوە كە خراپترین دروست كراوی خوای گەورەن چونكە بینایان لە سەر قەبرستان دروست دەكردو دەیان كردە مزگەوت وێنەیان تیا دروست ئەكرد،وە دیسان پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) ئەفەرموێت:(لا تصلوا إلى القبور ولا تجلسوا عليها).
واتە بەرەو ڕووی قەبرستان نوێژ مەكەن و لە سەریشی دامەنیشن. وە ئیمامی (مسلم) لە (صحیح)ە كەیدا لە جابرەوە ئەیگێڕێتەوە كە فەرمویەتی: (نهى رسول الله أن يجصص القبر وأن يقعد عليه وأن يبنى عليه).
واتە: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم نەهی كردووە كە قەبر گەچكاری بكرێت و لەسەری دابنیشرێت و بینای لە سەر دروست بكرێت، جا واجبە لە سەر زانایانی موسڵمانان لەهەموو شوێنێك وە كاربەدەستی موسڵمانانیش لە هەموو شوێنێك ئەم شتە لابدەن، وە ئامۆژگاری خەڵك بكەن و بیریانی بخەنەوە و ئاگاداریان بكەنەوە،وەلەسەر كاربەدەستانە كە بەهێز لای بدەن،ئەو مزگەوتانە بڕوخێنرێت كە دروست كراوە لە سەر قەبران،وە (قبە) كانیش،با قەبرەكە بەرزبێ‌ و دەركەوێ‌ و قوبەو مزگەوتی لەسەر نەبێ‌،هەروەك لەسەر دەمی پێغەمبەری صلی الله علیە وسلم (بقیع) وابوو وە هەروەك ئێستا لە وڵاتی سعودیە لە بەقیع و جگە لە ویش دیارە و هیچی بەسەرەوە نیە نە مزگەوت نە بینایە،وە هەروەهاش بوو لە سەردەمی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم،قەبرەكان لە بقیع و جگە لە ویش وە لە مەككەو مەدینە و جگە لەوانیش هیچی بەسەرەو نەبووە،وە هەروەهاش بوو لەسەردەمی هاوەڵاندا ڕەزای خوایان لەسەر بێ هەتا (رافضة) ئەوانەی كە ڕەفزی خیلافەتی ابوبكر و عمر و عوسمانیان كرد هاتن و ڕۆچون لە قەبرەكان وە هەروەها ئەو كەسانەش كە لە وان ئەچن لەم ئیشەدا،بۆیە واجبە ئاگاداربین واجبە ئەو مزگەوتانە بڕوخێنرێت كە لەسەر قەبر دروست كراون، و ئەوبینا و قوبانەش كە دروست كراون لەسەری،وە ئەبێ‌ قەبرەكان كەشف بێ‌ و هیچی بەسەرەوە نەبێ‌ خەڵك سەردانیان بكات بۆ سلام كردن لێیان موسڵمانان تەنها بۆ سەلام كردن سەردانی ئەكەن پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم هاوەڵانی فێر دەكرد هەر كاتێ‌ سەردانی قەبریان بكردایە كە بڵێن:(السلام عليكم أهل الديار من المؤمنين والمسلمين، وإنا إن شاء الله بكم لاحقون نسأل الله لنا ولكم والعافية، يرحم الله المستقدمين منا والمستأخرين).
واتە: سەلامتان لێبێت ئەی خانەی ئیماندارو موسڵمانان، وە ئێمەش بەویستی خوا ئەگەین بە ئێوە،داوای سەلامەتی لە ئاگرو عەزاب بۆ خۆمان و ئێوەش دەكەین لە خوا،خوای گەورە ڕەحم بەوانەمان بكات كە لەپێش دا ڕۆیشتوون و ئەوانەش كە لە دوایدا دەڕۆن) ئەمە سونەتە، جا موسوڵمانان سەردانی قەبرەكان دەكەن و سەلامیان لێ‌ دەكەن تەنها،داوایان لێ‌ ناكەن هاواریان لێ‌ ناكەن،وە جائیزیش نیە كە دەستی پێوە بدەی بەمەبەستی (تبرك) بەڵكو ئەمە خراپەو شیركە.
داواكردن لە مردو،پەنا بردن بۆ مردوو لە هاوەڵ بڕیاردانی گەورەیە، وەك بڵێی ئەی فڵان كەس شەفاعەتم ۆ بكە یان سەرم بخە یان نەخۆشەكەم چاك بكەرەوە،جا ئەمە لای قەبری پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم بێ‌ یان قەبری حسین ڕزای خوای لێبێت یان لای هەركەسێك هەمووی شیركی گەورەیە،هەرگیز ئەمە دروست نیە لای هەموو موسڵمانان، دروست نیە بچیتە لای قەبرێك و بڵێی سەرم بخە یان شفای نەخۆشیەكەم بدە ئەمە شیركی گەورەیە،جا یەكسانە ئەمە لەگەڵ پێغەمبەراندا بێ‌ یان ئالوبەیتی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم یان جگە لەوان، وە دروست نیە قەبر مەسح بكرێت بە دەست یان تبرك لیوەرگرتنی بەڵكو تەنها سەردانی ئەكرێ‌ سەردانی ئەكات و ئەڵێت (السلام عليكم أهل الديار من المؤمنين والمسلمين، وإنا إن شاء الله بكم لاحقون، نسأل الله لنا ولكم والعافية، يرحم الله المستقدمين منا والمستأخرين). ئا بەم شێوەیە پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم هاوەڵانی فێردەكرد، ئا بەم شێوەیە زانایان لە (بلوغ المرام ومنتقى الأخبار) باسیان لێوە كردووە وە زانایانی فەرموودە و فیقه باسیان كردووە، جا واجبە لەسەر زانایانی موسڵمان ئەمە بڵاو بكەنەوە وە ئەمە بۆ خەڵك ڕوون بكەنەوە، واجبە لەسەر زانایان لە مزگەوتەكاندا ڕوونی بكەنەوە، وە لە وتاری جومعە دا وە لە موحازەرات و دەرسەكاندا خەڵك شارەزا بكەن و ئەمانەیان فێر بكەن تا لەسەری چاو ڕۆشن بن هەتا واز لە ڕۆچوون لە قەبر دێنن،هەتاوەكو مزگەوت لەسەری دروست نەكەن هەتا جگە لە خوا بانگی نەكەن و هاوارو پەنای پێ‌ نەبەن.
بەڵای گەورە ئێستا ئەوەیە لە زۆربەی وڵاتە ئیسلامیەكاندا لە سەر قەبران مزگەوت و قوبە دروست دەكرێت،وە بانگی خاوەن قەبرەكان ئەكرێ‌ لە جگە لە خوا وە پەنایان پێ‌ دەبرێ‌ نەزریان بۆ دەكەن، ئەمە شیركە، بانگ كردن و پەنا پێ‌ بردن و نەزر كردن(شیركی گەورەیە)،وە مزگەوت دروست كردن هۆكارە بۆ ئەمە وە قوبەش هەروەها جا واجبی سەر شانی كاربەدەستانە لە هەموو شوێنێك لە مصر لە شام لە عێراق و مغرب و لە هەموو شوێنێك واجبە لەسەریان ئەو قوبانە نەهێڵن، وە ئەو مزگەوتانەی كە لەسەر قبرانن واجبە لەسەر زانایان كە ئاگاداریان بكەنەوەو ئامۆژگاریان بكەن و بیریان بخەنەوە، ئەگەر موسڵمانن لەسەریانە حەرامەكانی خوا لا بدەن، ئەگەر كاربەدەست موسڵمانە با لە خوا بترسێت،وە با ئەوەی كە خوا حەرامی كردوە لە قوبەو مزگەوت لە سەر قەبرستان لاببرێت وە خەڵك منع بكات لە بانگ كردنی مردووان و پەنا پێ بردنیان و نەزر بۆ كردنیان نەزر تەنها بۆ خوایە هەر خوایە بانگ ئەكرێ‌ هەر خوایە نەزری بۆ ئەكرێ‌ هەر خوایە پەنای پیێ‌ ئەبرێ‌، بڵێ‌ خوایە لێم خۆش بە خوا سەرم بە خوایە شفام بدە خوایە ڕەحم بە لاوازیم بكە، خوایە ڕزقم بدە ئا بەو شێوەیە هاوار بۆ خوا ئەبرێ‌ بەڵام مردوو بانگ ناكرێ‌ نەمردوو نە بت نە ئەستێرە نە جنۆكە بانگ ناكرێن و هاواریان تێ‌ ناكرێ‌ جگە لە خوا هەر خوایە بانگ ئەكرێ‌ سبحانە وتعالی جا دروست نیە هاوار بكرێت بە پێغەمبەران و ئیمانداران و جگە لەوانیش وەدروست نیە هاوار بكرێتە ئەستێرە و بت و جن هەمووی دروست نیە، بەڵكو واجبە تەنها عیبادەت بۆ خوا بكرێ‌ خوایە لێم خۆشبە خوایە سەرم بخە یا الله یا ذالجلال والاكرام لێم خۆشبە ڕەحمم پێ بكە شیفای نەخۆشم بدە لە فەزڵی خۆت ڕزقم بدە بەڵام بچی بۆ لای مردوو بڵێی ڕزقم بدە و شفای نەخۆشیم بدە هەتا ئەگەر پێغەمبەریش بێت صلی الله علیە وسلم نابێ‌ هەركەسێ‌ بچێتە لای قەبرەكەی یان دور لە قەبرەكەی بڵێ‌ یا محمد ڕزقم بدە یا محمد سەرم بخە ئەمە شیركی گەورەیە یان بڵێت ئەی گەورەم عبدالقادر یان گەورەم حسین یان گەورەم بەدەوی یان گەورەم فڵان سەرم بخە شیفام بدە من لە لاتم و لە ژێر دەسەڵاتتم ئەمە شیركی گەورەیە ئەبێ‌ ئاگاداری ئەم شتانە بین،وە ئەبێت زانایان ڕوونی بكەنەوە بۆ خەڵكی،وە ئەبێ‌ كاربەدەستان ئەمە قەدەغە بكەن وە ئەو بینایانە كە دروست كراون لا بدەن، ئەمە ئەركی سەرشانی موسڵمانانە بۆ پاراستنی توحید،وە سوربوون لەسەر بیروباوەری موسڵمانان وە بانگ كردنێ‌ بێت بۆیان بۆ حەق وە گەیاندنی واجبی بانگەوازە.
داوا ئەكەین لە خوا كە كاربەدەستی موسڵمانان كۆمەكی بكات بۆ ئەوشتەی كە پێی ڕازیە وە داوا ئەكەین لە خوا كە هاوكاری كۆمەكی زانایان بێ‌ لەسەر گەیاندن و ڕوون كردنەوە، وە داوا ئەكەین هەموو كەسێك سەر بخات بە حەق و وە هەموو كەسێك لە ئاشوب و خراپە وگومڕای بپارێزێت.
ولا حول ولا قوة الإ بالله

نووسراوه‌ له‌ هونه‌ری له‌ لایه‌ن ARO. بۆچون بوونی نیه‌

گۆگڵ + ،90 ملیۆنی تێپه‌ڕاند


ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌كارهێنه‌رانی تۆڕێ كۆمه‌ڵایه‌تی گۆگڵ پڵه‌س كه‌ كۆمپانیای گۆگڵ خاوه‌نیه‌تی ، ڕوو له‌هه‌ڵكشان ده‌كات و له‌ دواین ئاماریش ئه‌وه‌ به‌دیار ده‌كه‌وێـت كه‌ ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانتی 90 ملیۆنی تێپه‌ڕاند.

لاری په‌یج له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ووتی : ” من زۆر دڵخۆشم كه‌ ده‌بینم به‌رهه‌مهكانی كۆمپانیای گۆگڵ هه‌وادارێكی زۆریان هه‌یه‌ ، به‌تایبه‌تی سیسته‌می ئه‌نددۆید و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی گۆگڵ پله‌س كه‌ له‌و ماوه‌ی دواییدا به‌ شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو پێشوازی لێكراوه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكدر كه‌ له‌ ئێستادا ئه‌ندامانی گۆگڵ پڵه‌س 90 ملیۆنی تێپه‌ڕاندوه‌ .

نووسراوه‌ له‌ هونه‌ری له‌ لایه‌ن ARO. بۆچون بوونی نیه‌

خه‌یار له‌نه‌خۆشی دڵ ده‌تپارێزێت

شاره‌زایان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، خه‌یار به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بخورێت سوود به‌ته‌ندروستی‌ ده‌گه‌یه‌نێت‌و پێویستیشه‌ گرنگی‌ به‌خواردنی‌ بدرێت، له‌سوده‌كانی‌ خواردنی‌ خه‌یار:

- هۆكارێكه‌ بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ خوێن‌و ڕیخۆڵه‌كانیش نه‌رمده‌كاته‌وه‌و قه‌بزی‌ له‌ناوده‌بات.

- به‌سووده‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ مایه‌سیری‌‌و پله‌ی‌ گه‌رمای‌ جه‌سته‌ش داده‌به‌زێنێت.

- ماندووێتی‌ ناهێڵێت‌و ئازاری‌ ڕۆماتیزما كه‌مده‌كاته‌وه‌.

- ڕێژه‌ی‌ كۆڵیسترۆڵ له‌خوێندا داده‌به‌زێنێت‌و جه‌سته‌ له‌نه‌خۆشی دڵ‌و ده‌ماره‌كان ده‌پارێزێت.

- به‌رگری‌ له‌ش دژی‌ ڕه‌گه‌ سه‌ربه‌سته‌كان زیاد ده‌كات‌و هه‌وبوونی‌ ڕیخۆڵه‌‌و نه‌خۆشییه‌كانی‌ گورچیله‌ ناهێڵێت‌و هاوكاری‌ باش كاركردنی‌ غوده‌ ده‌رقیییه‌ ده‌كات.

- بۆ جوانكردن‌و پاككردنه‌وه‌ی‌ پێست سوودی‌ لێوه‌رده‌گیرێت، ئه‌گه‌ر خه‌یار له‌ت بكرێت‌و له‌سه‌ر پێست دابنرێت، ئه‌وا پێست نه‌رمده‌كاته‌وه‌و چرچ‌و لۆچی‌‌و زیپكه‌و په‌ڵه‌ی‌ سه‌ر پێستیش ناهێلێت.

نووسراوه‌ له‌ هونه‌ری له‌ لایه‌ن ARO. بۆچون بوونی نیه‌

دۆزینه‌وه‌ی كۆنترین نوسخه‌ی قورئان به‌ زمانی فارسی له‌ ئێران

له‌مدواییانه‌دا وڵاتی ئێران ئاشكرایكرد كه‌ كۆنترین نوسخه‌ی قورئانی نوسراو به‌ زمانی فارسی دۆزیوه‌ته‌وه‌.
ئه‌م راگه‌یاندنه‌یش له‌ میانه‌ی خولی (18)یه‌می پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی قورئانی پیرۆز له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران روویدا.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئێرانی رایگه‌یاند: توێژه‌ری ئێرانی (عه‌لی ره‌واقی) ئه‌و نوسخه‌ ده‌گمه‌نه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه‌ له‌ كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی ئوستانی قودسی رازاوی له‌ شاری مه‌شهه‌د، كه‌ نزیكه‌ی (80) هه‌زار ده‌ستنووس و كتێیس كۆنی نووسراو له‌سه‌ر به‌رد له‌خۆ ده‌گرێت له‌ نێوانیشیاندا (10)هه‌زار ده‌ستنووسی قورئانی.
ره‌واقی كه‌ خه‌ریكی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان بوو له‌سه‌ر قورئانی به‌زمانی فارسی نووسراو ئه‌و نوسخه‌ قورئانه‌ی له‌ نێوان هه‌زاران نوسخه‌ی قورئانی تردا دۆزییه‌وه‌ كه‌ له‌ نێو كتێبخانه‌ی ناوبراودا هه‌بوو، هه‌روه‌ها مێژووی ئه‌و قورئانه‌ دۆزراوه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ده‌ی ده‌ی زایینی.
ئه‌مه‌و ئه‌و نوسخه‌ فارسییه‌ی قورئان له‌ دوو توێی دوو جوزئدا بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ ده‌قی عه‌ره‌بی قورئان كه‌ به‌ خه‌تی كوفی نووسراوه‌ له‌گه‌ڵ هاوپێچێكی وه‌رگێڕدراوی قورئان به‌ زمانی فارسی له‌خۆ گرتووه‌ به‌ڵام نه‌تواندراوه‌ كه‌ وه‌رگێڕی ده‌قه‌ عه‌ره‌بیه‌كه‌ بۆ زمانی فارسی بناسرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی سه‌ره‌تا و كۆتایی قورئانه‌كه‌ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

نووسراوه‌ له‌ هونه‌ری له‌ لایه‌ن ARO. بۆچون بوونی نیه‌

هێدفۆن و مۆبایل كوشنده‌ن

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ده‌ریخستووه‌ مه‌ترسی هێدفۆن و مۆبایل ته‌نها ئه‌و زیانانه‌ نیه‌ كه‌ده‌یگه‌یه‌نن به‌ گوێ و ده‌ماغی به‌كارهێنه‌ر، به‌ڵكو به‌كارهێنانیان له‌ كاتی ئۆتۆمبێل لێخوڕیندا ڕووداوی هاتوچۆی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌كه‌ ئه‌وه‌ش تێده‌په‌ڕێنێت و پیاده‌كانیش ده‌گرێته‌وه‌ و ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسی كوشنده‌یان ده‌كاته‌وه‌.

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌ ڕونیكردۆته‌وه‌ ئه‌و پیادانه‌ی هێدفۆن و مۆبایل به‌كارده‌هێنن زیاتر له‌ كه‌سانی تر ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌ كاره‌سات و برینداری مه‌ترسیدار هه‌یه‌ و ته‌نانه‌ت مردنیشی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

به‌گویره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌، كه‌له‌سه‌ر ئاماری ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ ئه‌نجامدراوه‌، (116) كه‌س له‌ ماوه‌ی ساڵانی 2004 بۆ 2011 له‌ ئه‌مریكا به‌هۆی ڕووداوی په‌یوه‌ندیدار به‌ هێدفۆن و مۆبایله‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و له‌و ماوه‌یه‌دا ژماره‌ی گشتی برینداره‌كان سێ هێنده‌ به‌رزبۆته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و تیمه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌ ئه‌و پیادانه‌ی هێدفۆن و مۆبایل به‌چڕی له‌ كاتی ڕۆیشتندا به‌كارده‌هێنن ناتوانن گوێیان له‌ مه‌ترسیه‌كانی ڕێگاوبان بێت له‌وانه‌ش له‌ كاتی په‌ڕینه‌وه‌دا ناتوانن گوێیان له‌ هۆڕن و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی شه‌مه‌ندۆفێره‌كان بێت و ناتوانن چاودێری هاتوچۆی ئۆتۆمبێله‌كان بكه‌ن.

ڕاپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێت هێدفۆن به‌كارهێنه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه‌ته‌واو له‌ده‌وروبه‌ریان داده‌بڕێنێت و ئاماژه‌یكردووه‌ به‌وه‌ی له‌سه‌دا (29) ی ڕووداوه‌كانی شێلان به‌ ئۆتۆمبێل نه‌یانتوانیوه‌ گوێیان له‌ هۆڕن بێت.

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ جه‌ختیكردۆته‌وه‌ له‌سه‌دا (68) ی قوربانیه‌كانی ئه‌و ڕووداوانه‌ له‌ پیاوانن و له‌سه‌دا (67) ی قوربانیه‌كانیش له‌ خوار ته‌مه‌نی 30 ساڵیه‌وه‌ن و له‌سه‌دا (89) ی ڕووداوه‌كان له‌ناو شار و شارۆچكه‌كاندا ڕوویانداوه‌ و له‌سه‌دا (55) ی ڕووداوه‌كانیش په‌یوه‌ندی به‌ جوڵه‌ی شه‌مه‌ندۆفیره‌كانه‌وه‌ هه‌بووه‌.

نووسراوه‌ له‌ هونه‌ری له‌ لایه‌ن ARO. بۆچون بوونی نیه‌

بؤئةوةى سةركةوتوو بيت لة خؤشويستيدا

خؤشةويستى ئةوجةمكة كرنكةى زيانى هةموو كةنجيك كة بةشيكى زؤر كةورةى هيواو ئاواتةكانى بيكئةهينئ ئينسان لة قوناغى تةمةنى لاويتيدا هةموو بيركردنةوةيةكى لاى خؤشةويستى و بةيوةندى عةشيقانةية لة كةل رةكةزى بةرامبةريدا بةلام ئةوةى جيكاى باسكردنة ئةوةية زؤربةى كردة خؤشةويستيةكان ئاكامى بة خةم و كيشةيةكى كةورة دةشكيتةوة و كةنج ئةخاتة ناو دةرياى خةم و خةفةت و بيركردنةوةيةكى زؤر قولةوة ئةمةش بيى ئةوترى شكست كة هؤكارى سةرةكى ئةم شكست هينانة بيركردنةوةيةكى ناعةفلانية لةو بةيوةنديةدا بؤ ئةوةى لة بةيوةندى خؤشةويستيدا توشى ئةو شكستة تالة نةبى بيويستة بزانين كة خؤشةويستى بةشيوةيةكى كشتى دوو بنةماى سةرةكى هةية كة بيويستة بةهةند وةريان بكرين ئةو دوو ينةمايةش بريتين لة
1-يان ئةو بةيوةندى خؤشةويستية لة سةر بنةماى غةريزةو حةزوو ئارةزوةكان درووست بووة
2-يان لةسةر بنةمايةكى ثاك و ئينسانيانةى زؤر جوان بينا كراوة كةئةمةيان ئةبيتة مايةى بةختةوةرى هةموو لايةك
لة بةيوةندى يةكةمدا كة ئينسان بة جاوى غةريزةوة لة بةرامبةرةكةى ئةروانى هةر كاتئ مومارةسةى حةزةكانى خؤى كرد و غةريزةكانى خؤى تيركرد ئةوا بةرامبةرةكةى لاناشيرين ئةبيت و ليى بيزار ئةبيت
بؤية هةموو كةسيك بؤ سةركةوتنى لة زيانى خؤشةويستيدا بيويستة بة ورياييةوة لةم دوو خالة بروانيت

نووسراوه‌ له‌ هونه‌ری له‌ لایه‌ن ARO. بۆچون بوونی نیه‌

كه‌ناله‌كانی په‌خشكردنی زۆرانبازی سه‌ربه‌ست

كه‌ناله‌كانی په‌خشكردنی زۆرانبازی سه‌ربه‌ست له‌ نیلسات

MBC ACTION : تردد 11938 / 27500 / V  . پینج شه‌ممه‌ كاتژمیر 8 ی شه‌و ” راو پێشان ئه‌دات دووباره‌ بوونه‌وه‌ كاتژمیر 12ی شه‌و ،
وه‌ یه‌ك شه‌ممه‌ كاتژمێر 8ی شه‌و سماك داون پێشان ئه‌دات .
Nile Sport : تردد 11843 / 27500 / H . هه‌ینی كات 12ی شه‌و وه‌ شه‌مه‌ كاتژمیر 12ی شه‌و .
Space Power : تردد 12015 / 27500 /  V . دووشه‌ممه‌ كتژمیر 9ی شه‌و و پینج شه‌ممه‌ كاتژمیر 9 ی شه‌و .
Dubai Sport : تردد 11785 / 27500 / V . سیشه‌ممه‌ كتژمیر 10 ی شه‌و .
Modern Sport : تردد12475 / 27500 / H . هه‌ینی كاتژمیر 12ی نیوه‌رۆ ” شه‌وی هه‌ینی كات 12ی شه‌و دووباره‌ شه‌مه‌ كاتژمیر 1ی نیوه‌رۆ .
Show Sorts 4 : تردد 11996 / 27500 / H . مشه‌فه‌ره‌ ” باشترین كه‌نال هه‌موو یاریه‌كان ( راو و سماك داون ) ده‌گوازیته‌وه‌ هه‌ینی له‌كاتژمیر 8ی شه‌و تا كاتژمیر 11ی شه‌و ” دووباره‌ رۆژی شه‌مه‌ كاتژمیر 1ی نیوه‌رۆ .

Read the rest of كه‌ناله‌كانی په‌خشكردنی زۆرانبازی سه‌ربه‌ست

نووسراوه‌ له‌ وه‌رزش له‌ لایه‌ن XaYaL. بۆچون بوونی نیه‌

سووده‌کانی زه‌یتون بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ

به‌پـێی لێـکۆڵینه‌وه‌ زانسـتیـیه‌کان ده‌رکه‌وتووه‌ زه‌یتون به‌ ده‌رمانێـکی پـزیشکی ناوده‌برێت وه‌ک خۆراک، یاخود به‌ به‌کارهێنانی زه‌یتی زه‌یتون بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئازار له‌ نه‌خۆشـدا. ‌
لێـکۆڵه‌ره‌وانی ئه‌و لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ پـێـکهاته‌ی ناوه‌رۆکی زه‌یتونیان ئاشـکراکردووه‌ که‌ پـێـکهاتووه‌ له‌ چه‌ندین خانه‌ی که‌مکه‌ره‌وه‌ی چه‌وریـیه‌کان که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ و هه‌سـت‌پـێـکراو کارده‌کاته‌ سه‌ر به‌کارهێنه‌ری.

Read the rest of سووده‌کانی زه‌یتون بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ

نووسراوه‌ له‌ هونه‌ری له‌ لایه‌ن XaYaL. بۆچون بوونی نیه‌

بیکاسۆی هند مالئاوایی کرد

وێنەکێشی بەناوبانگی هندی و جیهانی ” فدا حسێن ” کە ناسراوە بە ” بیکاسوۆی هندی ” مالئاوایی کرد جێگەی ئاماژە پێدانە دوای ئەوەی کە لە سالی ٢٠٠٦ بە تۆمەتی وێنەکێشانی

ئافرەتێکی رووت لەسەر شێوەی نەخشەی هند لەلایەن هندوسەکانی ولاتەکەی تۆمەتبارکراو بریاریان دا بیکوژن هندی جێهێشت و رووی لە ئیمارات کردو لە دوبەی جینشین بوو

Read the rest of بیکاسۆی هند مالئاوایی کرد

نووسراوه‌ له‌ هونه‌ری له‌ لایه‌ن XaYaL. بۆچون بوونی نیه‌

فیلمێکی چارلی چاپلن لە مەزادخانەدا

یەکێک لە فیلمە کۆنەکانی ئەکتەری کۆمێدی جیهانی ” چارلی چاپلن ” بریارە لە مانگی داهاتوو لە یەکێک لە مەزادخانەکانی ئاشکرا بە ناوی ” بونام “  لەلەندەن نمایش بکرێت جێگەی ئاماژە پێدان ەئەم فیلمە لە ژێر ناونیشانی ” چارلی چاپلن لە زيبلين “ە ئەم فیلمە کە یەکێکە لەو فیلمانەی کە تاکو ئێستا ماوەتەوە نەفرۆشراوە و بریارە لە مانگی داهاتوو لەم مەزادخانەیە نمایش بکریت ئەم فیلمە باس لە رووخانی کەسایەتی بەناوبانگی ئەلمانی دەکات و ماوەی فیلمەکە تەنها ٧ خولەکە هەروەها مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ سالی ١٩١٧

Read the rest of فیلمێکی چارلی چاپلن لە مەزادخانەدا

نووسراوه‌ له‌ هونه‌ری له‌ لایه‌ن XaYaL. بۆچون بوونی نیه‌